بۆ تۆ و هەموو تۆکان

لە کتێبی:
ئێمەیش لە خۆشەویستی دەزانین
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  980 بینین
کە تۆم خۆشویست
دار فێر نەببوو گوڵ بگرێ
دەریایش ماسی.
کە تۆم خۆشویست
هەور گریە و
مرۆڤ خەندەی نەدەناسی
تۆ
تۆ
تۆ
نەمتوانی هیچ بڵێم بۆ تۆ
ببمە باڵاگەردانی تۆ.