نازداری جافان

لە کتێبی:
ببن بە تیشک
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  643 بینین
تریقەی پێکەنینەکەت.. سەمفۆنییەکە بۆ «سەما»
ئاوازێکە پڕ لە نەشئە.. کار لە دڵی مردووش دەکا
پێ بکەنە کەسێک شاد بوو.. لە باسی خەم بێ خەبەر بوو
ئەی مۆسیقای گەرووی ناسک، کاتی بێدەنگی بەسەرچوو
با شووشە عەترێ بپرژێ، زۆر بۆن خۆشتر لە «شانێل»
شادی بە زۆر بێنێتە دڵ، وەک دەمی هەبێ و بانگ بکا
کە هیچ نەبێ ئەم ماوەیە مەست بین بە تریقەی بەسۆز
سوود لەم ساتەمان وەرگرین، وەک هەنگی وریای شیلەدۆز