گوڵ لە کۆشی باخا جوانە تۆ گوڵ و من باختم

لە کتێبی:
دیوانی ناتیق
بەرهەمی:
ناتیق (1886-1967)
 1 خولەک  448 بینین
گوڵ لە کۆشی باخا جوانە تۆ گوڵ و من باختم
مەمدەرە بە تیری هیجران تۆ ئاهو من قشڵاختم
بەزمی دنیا وا دەبینم دائیم بە کامی دوژمنە
لە گەمەی عیشقت ڕەقیبم بردیەوە من باختم