چاوەکەم گلەت بەجێیە لە منی ئاشوفتەحاڵ

لە کتێبی:
دیوانی ناتیق
بەرهەمی:
ناتیق (1886-1967)
 1 خولەک  472 بینین
چاوەکەم گلەت بەجێیە لە منی ئاشوفتەحاڵ
لە داماوێکی وەک منی دەربەدەر وێرانە ماڵ
من کە تینووی کەوسەری لوتفی تۆ بووم ئێستە بۆ
بێخەبەر ماوم لە شەوقی شەوچرای وەعدەی ویساڵ؟