لە من ماچ و لە تۆ خەندە و ساقیش مەی

لە کتێبی:
دیوانی ناتیق
بەرهەمی:
ناتیق (1886-1967)
 1 خولەک  880 بینین
لە من ماچ و لە تۆ خەندە و ساقیش مەی
بۆنی زوڵفیش بە سەرما بێت پەیاپەری
چ خۆشە یای چ خۆشە وەقتێکی وا
پڕ بەم دڵە بیمارەم بڵێم ئۆخەی
ناڵەی سەنتوری سینەم هێندە بەرزە
دوو سەد مەقامی عاریفان ئەکا تەی
نەو گوڵێکە نازەنینی خۆش خەرام
ئیلاهی هەر بە دووری بگری لە وەی
چ باسەفایە سەیری باخی حوسنی
لەگەڵیا بێت بۆنی بادە و نەوای نەی
ئەوا دەستم لە تاسکڵاوی گیربوو
نایگۆڕمەوە بە جوققەی شاهانەی کەی
دەخیلت بم بە فڵتە فڵتی ڕەقیب
قەد ئازاری دڵی ناتیقناسناوی ئەدەبیت نەدەی