هەرچی گۆرانییەکی من هەیە مەبەستم بادەی لێوە بۆیە ئەڵێم...
لە کتێبی:
فرمێسک و زەردەخەنە
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
888 بینین
لادە پێکی خوێنی ترێ، بێنە پێکی خوێنی لێو
با مەزەی مەی لاچێ زووکە بێنە پێشێ جووتە سێو
خواردنیش بۆ من مەهێنە، باشترە جوانیت لە شێو
هەر کە مەستیش بووم بزانە، گێژم وەک پرچت پەشێو
من کە بادەی لێوەکانت هۆش و ژیرێتیم بەرێ
دوور ئەبم لەم ئاخ و ژانە، هاتن و چوونەدەرێ