جوانی

لە کتێبی:
فرمێسک و زەردەخەنە
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  1227 بینین
چەند وشەیەکی شەرمنە لەچاو جوانی تۆدا کە نهێنییەکی هەستە و حەز لە دەربڕینی ناکات
دەم وەک خونچە، نیگا پرشنگ چاو گەلاوێژ
قژ تەڵایی خاو گفتی شیرین
گەردن نیزار، مەم وەک هەنار، دەم بەگوڵان
پەنجەی نەسرەوت خزمەتکەری، یان باخەوان
خەندە لابەری ئەشکەنجە، مێشک سەرخۆش
هەنسک وەک شەماڵ، دڵ کۆرپەی کۆش
ئەسرین خوێنی زام! بڕۆ نەشتەر
لەش بە هونەر داڕێژراوێک، چەشنی پەیکەر