موژدە لەوە زەریفتر و چاتر لە کوێ ئەبێ

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بەرهەمی:
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
 1 خولەک  577 بینین
موژدە لەوە زەریفتر و چاتر لە کوێ ئەبێ
یار پێت بڵێ مەرامی دڵت جێ بە جێ ئەبێ
ماچی دەمت ئەگەر بە نەسیبی بکا خودا
عومرم کە تێپەڕیوە دیسان سەرلەنوێ ئەبێ