موقتەزای خولقە کێچ پیاو ئەگەزێ
لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
937 بینین
موقتەزای خولقە کێچ پیاو ئەگەزێ
ئەو دڵە دڵە کەوا نەلەرزێ
ئەگەر بمێنین کای تازە دەرچوو
کاتێک ئەزانی کە کێچیش گوم بوو
ئەگەر بە دادی ئێزەد بڕوا کەی
وا چاکە کارت حەواڵەی خوا کەی
خوا ڕەگی بەدکار لەبن دەردێنێ
تۆڵەی کارژۆلەی بێ شاخ ئەسێنێ
هەندێ بە گاڵتە ئەڵێن بڕوانە
هەرچی مزگەوتە هەمووی وێرانە
ڕاست ئەکەن ماڵی خوا بەڕەڵڵایە
زۆر لێی ناپرسێ کە «حق اللهعەرەبی»یە
بەڵام بە دادە بۆ «حق الناسعەرەبی»ێ
قوڕگی بەد ئەگرێ هەتا ئەتاسێ
کە تۆ لەگەڵ خەڵک بە بوغز و کین بی
نابێ لە مەکری خودا ئەمین بی
سەرم لە کاری خودا سوڕماوە
بۆچ پیاوی چاکی خستۆتە لاوە
دەوران دەورانە و ئێمە بێ سەبرین
نابینین پێچکەی زۆر تابووت ئەگرین
پێستی حوشتری سالح ئەگوروین
کورتانی کەری جەجاڵ ئەدوروین
بایەزید فەرمووی وشکیان و تەڕیان
«کلی، غرقش کن ما هم درمیانفارسی»