ئەمەوێ من شەو و ڕۆژ خادیمی دەرگاهی بم

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بەرهەمی:
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
 1 خولەک  851 بینین
ئەمەوێ من شەو و ڕۆژ خادیمی دەرگاهی بم
لەبەر ئەو دامەنەدا خاکی گوزەرگاهی بم
سوحبەت و گاڵتە بە فەرزین و بە فیل و ڕوخ ئەکەم
من کە پیادەی جڵەوی ئەسپی شەهنشاهی بم