لە مزگەوت، لە دێر، موسڵمان، تەرسا
لە کتێبی:
لە چوارینەکانی خەیام
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
624 بینین
لە مزگەوت، لە دێر، موسڵمان، تەرسا
بەهەشتی دەوێ، لە دۆزەخ ترسا
کەسێک شارەزای نهێنی خوا بێ
تۆی وا ناچێنێ لە دڵ هیچ کەسا
خیام:
در صومعه و مدرسه و دِیر و کِنِشت
ترسندهی دوزخند و جویای بهشت
آن کس که ز کردار خدا آگاه است
زین تخم در اندرون خود هیچ نکشت