ژیانت تاکەی بە خۆ پەرەستی
لە کتێبی:
لە چوارینەکانی خەیام
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
542 بینین
ژیانت تاکەی بە خۆ پەرەستی
بە سەر برد، لە شوێن نەبوون و هەستی
مەی نۆشکە ژینێک مەرگی لە دوا بێ
چاکە بەختی کەی بە خەو، بە مەبەستی
خیام:
عمرت تا کی به خودپرستی گذرد
یا در پی نیستی و هستی گذرد
می نوش که عمریکه اجل در پی اوست
آن به که به خواب یا به مستی گذرد