دوێنێ لە بازاڕ دیم گۆزەگەرێ

لە کتێبی:
لە چوارینەکانی خەیام
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  691 بینین
دوێنێ لە بازاڕ دیم گۆزەگەرێ
قوڕی دەشێلا ئەم سەر ئەو سەرێ
قوڕ بە زمانی کات گوتی: ئەی وەستا
دوێنێ وەک تۆ بووم ئیمڕۆ لێم گەڕێ
خیام:
دی کوزه‌گری بدیدم اندر بازار
بر پاره گلی لگد همی زد بسیار
و آن گل بزبان حال با او می‌گفت
من همچو تو بوده‌ام مرا نیکودار