ساقی سەوزە و گوڵ زۆر شادمانن

لە کتێبی:
لە چوارینەکانی خەیام
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  836 بینین
ساقی سەوزە و گوڵ زۆر شادمانن
چەند ڕۆژێک دەژین، بەرەو نەمانن
هەڵسە بخۆوە تا چاو بڕ دەکا
سەوزە بوویتە پووش گوڵ داوەرانن
خیام:
ساقی گل و سبزه بس طربناک شده‌ست
دریاب که هفته دگر خاک شده‌ست
می نوش و گلی بچین که تا درنگری
گل خاک شده‌ست و سبزه خاشاک شده‌ست