گیانە با نە خۆین خەمی بەیانی
لە کتێبی:
لە چوارینەکانی خەیام
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
892 بینین
گیانە با نە خۆین خەمی بەیانی
بژمێرین کاتی ژین بە هەرزانی
هاو ڕێگای مردووی سەد هەزار ساڵەین
کە مردین سبەی بە بێگومانی
خیام:
ای دوست بیا تا غم فردا نخوریم
وین یکدم عمر را غنیمت شمریم
فردا که ازین دیر فنا درگذریم
با هفت هزار سالگان سر بسریم