دوو دەستم هەر دوو گیراوە بە زوڵف و گەردەنی ساقی

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  881 بینین
دوو دەستم هەر دوو گیراوە بە زوڵف و گەردەنی ساقی
پیاڵە وەرگرم کامیان بەرەڵڵا کەم لە لام شەرمە
سەرینم گەر نەبێ باکم نییە فرمێسکی دوو چاوم
بە شەو نەرمی دەکا وەک لۆکە ئەو بەردەی لە ژێر سەرمە