خۆ گرتن و نەبەزین لە هەر کارێک
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
870 بینین
خۆ گرتن و نەبەزین لە هەر کارێک
ئەت گەیەنی بە هیوا و ئامانج جارێک
هەر کەسێک کۆڵ نەدا کاتی ژیان
ئەو کە بێ ترسە لە هەر دژوارێک!