گەر ژیان ماوەم بدات ئەی پیری من پەیمان دەکەم
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
906 بینین
گەر ژیان ماوەم بدات ئەی پیری من پەیمان دەکەم
ببمە کۆیلە بۆ خەرابات خزمەتی ڕەندان دەکەم
دەیخەمە ژێر پێمەوە بەرماڵ و تەسبێح و عەسا
تاکوو ماوم هەمنشینی شۆخ و چاو مەستان دەکەم