بە چەندان دولبەرانی شۆخ و شەنگ ڕۆژانی لاوێنی
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
862 بینین
بە چەندان دولبەرانی شۆخ و شەنگ ڕۆژانی لاوێنی
یەکێکی نەیتوانی تۆزێ هەستی دڵ بجووڵێنی
تۆمەز گیرۆدەیی سیحری نیگارێ بوو لە پەنهانا
بە ئەفسوون چاوی بەستا بوو نەبوو ماوەی هەڵی بێنی