ڕۆژی حەشرە شەرمەزارم ڕووم نییە سەر هەڵبڕم
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
985 بینین
ڕۆژی حەشرە شەرمەزارم ڕووم نییە سەر هەڵبڕم
دەنکە جۆیێ چاکە شک نابەم پەنا بۆ کوێ بەرم
بە هەموو تاوانی کردوومە نەجاتم چۆن دەبێ؟
گەر لە لای یەزدان تکا کارم نەکا پێغەمبەرم؟