گوڵ کە بایی بوو بە شۆخی و ڕەنگ و ڕوو زوو هەڵوەری
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
869 بینین
گوڵ کە بایی بوو بە شۆخی و ڕەنگ و ڕوو زوو هەڵوەری
دەستە دەستە کەوتە بازاڕ کەس بە پولێ نەیکڕی
دەردی بایی بوون بەڵایێکە کوشندە و بێ ئەمان
تا سەری نەشکێ لە سەد لا دەستی لێ هەڵ ناگرێ