هەر کەسێ خولیای سواری کەوتە سەر ئاوزینگ و زین

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  678 بینین
هەر کەسێ خولیای سواری کەوتە سەر ئاوزینگ و زین
ئەسپی خۆی با تاو بدات و بێتە مەیدانی بەزین!
تا بە خوێنی زامەوە بەرگی سپی خۆی سوور نەکا
قەت خەیاڵی وا نەکا ڕۆژێ ئەگەر دەرچێ لە شین