بە ڕەنجی خۆت پەیا کە نانە جۆیێ
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
786 بینین
بە ڕەنجی خۆت پەیا کە نانە جۆیێ
گەلێ خۆشتر لە چێشت و نانی دونان
لە کۆخێ گەر بژی ئازاد و سەربەست
مەچۆرە کۆشکی نامەرد بۆ پشوو دان!