بە پەیکانی موژەی ئەنگاوتراوم

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  653 بینین
بە پەیکانی موژەی ئەنگاوتراوم
ڕەوی کرد دڵ لە لانەم دابڕاوم
گەرەکتە گەر نێچیری خۆت ببینی
بچۆ شوێن ڕێچکەیی خوێنی ڕژاوم!