لە مەیگێڕ بگرە، بگرەی جامی مەی بێ
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
807 بینین
لە مەیگێڕ بگرە، بگرەی جامی مەی بێ
لە نەیژەن دەنگی ساز و عوود و نەی بێ
لە کۆڕێکی وەها پڕ بەزم و شادی
بە قوربانی هەزار جەمشید و کەی بێ