هەڵی کرد ئاهـ و ناڵەی بەر بەیانم

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  682 بینین
هەڵی کرد ئاهـ و ناڵەی بەر بەیانم
سەری کرد جۆگە خوێنی چاوەکانم
لە گەرمی سۆزی سینەی خۆم دەترسم
کە ئاگر بە بداتە جیسم و جانم!