ئەگەر دەردی دڵی خۆم هەڵبڕێژم

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  654 بینین
ئەگەر دەردی دڵی خۆم هەڵبڕێژم
دەزانم زۆر خەم و ئازار دەچێژم
بەڵام من لێی بڕاوم وا لە لای تۆ
هەموو ڕازی نهێنی خۆم دەبێژم