نەورۆزی ساڵی تازە جەژنی بەهارە ئیمڕۆ
نەورۆزی ساڵی تازە
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
1103 بینین
نەورۆزی ساڵی تازە جەژنی بەهارە ئیمڕۆ
دەنگی بلوێر لە دێ یەیان نەی لە شارە ئیمڕۆ
خونچە لە باخی شادی لێوی بە پێکەنینە،
بۆیە لەسەر چڵانی شینی هوزارە ئیمڕۆ
مەیگێڕ بە چاوی مەستی لە کۆڕی بەزمی یاران
موفتی سەما دەکێشێ واعیز خومارە ئیمڕۆ
لەم دەشت و مێر غوزارە، لەو باخ و جۆیەبارە
قومری بە شین و زاری، شایی چنارە ئیمڕۆ
پۆل پۆلی کیژ و لاوە، لەو دەشتە تێکەڵاوە
هەر زەرد و سەوز و ئاڵە بو سەو کەنارە ئیمڕۆ
دڵدار و یاری دولبەر، ڕاز و نیاز و ئاوات
هەریێکە دوو لە سێیە، هەر سێ لە چوارە ئیمڕۆ
ئاسکی ئەم هەرێمە، ماڵییە دەستە مۆیە
شەهێنی ڕاوە یا خۆ بازی شکارە ئیمڕۆ!
عەونیناسناوی ئەدەبی بە یادی جاران، لە کۆڕی بەزمی یاران
لە ڕێزی مەی گوساران، تەنیا دیارە ئیمڕۆ!