برسی بە شەو تەماعی قوبووڵی و پڵاو ئەکا

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بەرهەمی:
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
 1 خولەک  3272 بینین
برسی بە شەو تەماعی قوبووڵی و پڵاو ئەکا
بێ نانییە خەیاڵی بەشەر وا بڵاو ئەکا
گاهێ خەیاڵ و فکری لە خوودە و سدارەیە
گاهێ ئومێدی مشکیی و تەپڵە و کڵاو ئەکا