موزانە

لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  1117 بینین

جۆرێکی تری ڕازاندنەوەی لەفزی موازنەیە کە بریتییە لە ئەوەندەی یەک بوونی دوو فاسیلە لە وەزنا نەک لە قافیەدا.

وەک لەم ئایتەدا کە ئەفەرموێ: و نمارق مصفوعه، وزرابی مبثوثه.

نامییش ئەڵێ:

چاوبۆشین فەرزە بۆ خاوەن ویقار
تێکۆشین فەرزە بۆ ڕۆژی حیساب