رد العجز الی الصدر

لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  544 بینین

هەر لە جۆری ڕازاندنەوەی لەزییە. «رد العجز الی الصدر» واتە گێڕاندنەوەی دوا بڕگەی وتار بۆ سەرەتاکەی، وەک لە فەرموودەی خوادا کە ئەفەرموێت: «و تخشی الناس والله احق أن تخشاء».

«نامی» ئەڵێ:

دیارە لە ئەهلی دنیا ئەترسی
تەنیا لە خودای تەنیا بترسە
بۆچی ئەترسی لە عەمر و لە زەید
تەنیا لە حەقی خودا بپرسە
مەترسە لەوەی لە خوا ئەترسێ
لەوەی ناترسێ لە خوا بترسە
***
عاشقی دنیا پێی مەڵێن عاشق
عاشقی خودا پێی بڵێن عاشق