رجوع

لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  1118 بینین

هەشتەم: سەنعەتی «رجوع»ە کە ئەوەیە وتارێ بڵێیت و پاشان بگەڕێیتەوە سەری بە «معارضه». بۆ نموونە شاعیرێکی عەرەب وتوویە:

أکرم به أصفر راقت صفرته
تباً له من خادع مارق

خاوەنی ئەم «ڕازاوەیە»یش ئەڵێ:

یارم زۆر جوانە و چاوی ڕەنگینە
ئاخ نیگای تیرە و مایەی برینە
یارم دۆستێکە وێنەی نایابە
ئاخ ڕەفیقەکەی عەدووی دێرینە