مشاکله

لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  785 بینین

شەشەم: «مشاکله»یە کە بریتییە لەوە شتێک ناو ببەی بە ناوی شتێکی ترەوە لەبەر ئەوە کە لە نزیکی ئەوا ناوبراوە. بۆ نموونە خوای گەورە بە گێڕانەوە لە عیسای مەسیحەوە ئەفەرموێت: «تَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِي وَلَا أَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِكَ.. الایة». لێرەدا ئیزافەی نەفس بۆ زاتی خوای گەورە لەبەر موشاکەلە و هاوچەشنیی ئیزەفەی نەفسەکەی ترە بۆ عیسا (علیه السلام).

خاوەنی ئەم «ڕازاوە»یە ئەڵێ:

چووم لە ناو باغا هێنام جووتێ بەی
بەخشیم بە دیاری بە یارم بۆ خۆی
ئەویش بە لوتف و میهرەبانیی خۆی
خستیە بەردەستم جووتێ زەردەبەی
پێم وت بەهێی من چەند پوولێ دێنێ
بەڵام بەهێی تۆ گەنجینەکەی کەی