کۆڕێک بووین چووین بۆ سەر شەتی بەغدا بۆ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  407 بینین

کۆڕێک بووین چووین بۆ سەر شەتی بەغدا بۆ ماسیخواردن و هەر یەکە هەندێ پارەمان دا، وتی: زۆری پێنەچوو یەکێ لە هاوڕێکان هات پێی وتم: تۆ پەنجا فلس قەرزار ماویتەوە. وتی: منیش لە بیست فلس زیاترم پێنەبوو. وتم: ئەمە بیست و ماسی! هاوڕێی سێهەم هات وتی: ئەوە چی بوو؟ وتم: «بۆ چی تۆ نەتبیسن؟!».