گیانی گوڵان
لە کتێبی:
            خەوە بەردینە
        بەرهەمی:
                سوارە ئیلخانیزادە (1937-1976)
        
             1 خولەک
             2330 بینین
        
        
    
                باغێکی پڕ لە گوڵە باغەکەی دوو چاوت
ڕەشە ڕیحانەیە، بۆنی زوڵفی نەرم و خاوت
زوڵفی سییات داوی دڵانە
زەردەخەنەت گیانی گوڵانە
مەڕۆ یارم، گوڵی نازدارم
وەرە جێ ژوانم ئاواتی ژیانم
			
            
        ڕەشە ڕیحانەیە، بۆنی زوڵفی نەرم و خاوت
زوڵفی سییات داوی دڵانە
زەردەخەنەت گیانی گوڵانە
مەڕۆ یارم، گوڵی نازدارم
وەرە جێ ژوانم ئاواتی ژیانم