لە قەراخ ئاواییەکەی بیانی کەرێک کەوتبوو ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
659 بینین
لە قەراخ ئاواییەکەی بیانی کەرێک کەوتبوو خەریکبوو ئەتۆپی، کسۆکێک چوو بە لایەوە قنچکەی کرد. کەرەکە پێی وت ئەوە بۆ چ قنچکەت کردووە لە لامەوە، وتی: «ئەمەوێ بتۆپی و بتخۆم». وتی: «من تا ڕۆژی شەنبە ناتۆپم». کەرکەسەکە وتی: «منیش تا ڕۆژی یەکشەنبە هیچ ئیشێکم نییە».