کوڕێکی جوولەکە لەو کوردەوارییە مسوڵمان...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  688 بینین

کوڕێکی جوولەکە لەو کوردەوارییە موسوڵمان ببوو، هەر کە موسوڵمان بوو، مرد. ئینجا خزم و کەسوکاری هاتبوونە سەری ئەیانلاوانەوە ئەیانوت: جوانی باڵا بەرز، مووسا لە دەست دەرچوو، محەمەد نەناسراومان ڕۆ. بولبولی چاسینن پاشقول دڕاوی موسوڵمانمان ڕۆ!