کابرایەکی پاوەیی لە دێیەکەی خۆیان...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  478 بینین

کابرایەکی پاوەیی لە دێیەکەی خۆیان دێتەوە دەرەوە بە نیازی سواڵکردن. ئەگاتە قەراخ ئاوایی چاو ئەنوقێنێ و دەست ئەکوتێ بەردێکی گەورە هەڵئەگرێ. ئنجا ڕوو ئەکاتە ئاسمان و ئەڵێ: «خوایە تۆ ڕیشێکی پان و زمانێکی لووسم بدەرێ ئیتر ڕزقی خۆم لە سەرخۆم، شەرت بێ تا بە قورسایی ئەم بەردە پارە نەهێنمەوە، نەیەمەوە».