کابرایەک بێوەژنێکی لە سکوە ستاوی هێنابوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  578 بینین

کابرایەک بێوەژنێکی لە سکوەستاوی هێنابوو، هەوەڵ شەو لێی پرسی: ئەرێ دایکم چەند شووت کردووە؟ وتی باوکم بە گۆڕی جوانەمەرگەکە تەنها «٣١» شوو، لەوە زیاتر پێم حەرام بێ! کابرا وتی: لەمانە هیچ مەلایان تیا هەبوو؟ وتی: نەوەڵڵا. وتی: کەواتە باشە هێشتا هەر کچی خوا نەیبڕێ.