شێخ بابە عەلی لە سولەیمانی لەسەر سەکۆی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
980 بینین
شێخ بابە عەلی لە سولەیمانی، لەسەر سەکۆی مزگەوتەکەی خۆی دانیشتبوو و ئەبینێ کابرایەک لە ئاودەستخانەکان زرموکوت هەر لەقە ئەماڵێ بە ئەرزەکەدا، ئەویش ئەچێ لێی ئەپرسێ ئەڵێ: «برام! ئەم تەپەتەپەت لە چییە؟» ئەڵێ: «قوربان چی بکەم، پاش میزم هەیە!» ئەڵێ: «دەسا برا بەخوا تۆ ئاوا بکەی و ئەمە خووت بێ پاش گوویشت ئەبێ!»