کابرایەکی بێسەری شەوێ دز ئەچێتە سەری و...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1087 بینین
کابرایەکی «بێسەری» شەوێ دز ئەچێتە سەری و شتومەکێکی زۆری ئەبا، بەیانی ئەچێتە لای «شێخ عەولسەمەدی مەولانا» کە بە کەرامات بۆی بدۆزێتەوە، ئەویش پێی ئەڵێ: باوکم کەرامەتی ناوێ، سەگێک ڕاگرە ئیتر ماڵت نادزرێ. کابراش ئەڵێ: یا شێخ، سەگێکمان هەس لە ماڵا، سەگ نییە، وەو قورعانەی تۆ لێت خوێندگە، باوکی تۆ لە قەورەکەی دوێشەو دەمی ناگە وە یەکا ئەو سپڵۆتە دەمی نەنیاگە وە یەکا، کەچی ئەو دزە سەگباوکەش دەسی خۆی هەر وەشاند!