کابرایەک لەو ناو بازاڕەدا توتەڵە سەگێک و...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  805 بینین

کابرایەک لەو ناو بازاڕەدا تووتەڵە سەگێک و دێڵە سەگێکی لە بەردەم خۆیا دانابوو ئەیفرۆشتن، کابرایەکی تر چوو لێی بکڕێ، کابرای خاوەن سەگ وتی: تووتەڵەکە بە چوار قڕان و دێڵەکە بە دوو قڕان! کابرای کڕیار وتی: چۆن ئەبێ؟ گەورەکە بە دوو قڕان، کەچی بچووکەکە بە چوار قڕان! کابرای خاوەن سەگ وتی: ئاخر باوکم ئەوەیان هەر سەگە، بەڵام ئەمەیان سەگی کوڕی سەگە!