بە کوردی پێت بڵێم ئەی کورد لە دونیادا هەتا ماوی
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
2 خولەک
1042 بینین
بە کوردی پێت بڵێم ئەی کورد لە دونیادا هەتا ماوی
دەبێ ژێر دەستی عالەم بی نیفاق وا ڕووحی کێشاوی
بەهێزی یەککەتی سەیری کە جوو چی کرد و چی لێهات
لە حاڵی خۆت بفکە تۆش کە چەند مەهتووک وبەدناوی
ئەوێ ڕۆژێ ئەتۆ فەوتای بە دوو دەعوای درۆ کەوتی
وتت دین کوردی دواخستووە تەماشاکە چلۆن پیاوی
دەخیلە ببنە یەک ئەوجا هەوێنی دینی تێکەڵ کەن
دەبینی حاڵی ئێستای خۆت دەڵێی بێ عەقڵ و بێ چاوی
لە جێی قورئان و شەرعی حەق کتێبی ئەجنەبی ناپاک
لە دڵتا بۆتە سەرمەزهەب لە گشت ئەرکانی تۆراوی
تەماشای زیخ و قوم ناکە کە یەکتر ناگرن هەرگیز
چەمەنتۆی تێکە دەیبینی دەبێتە بەردی ڕەنگ ماوی
ئیتر بەسیە بە نامەردی چ ژیانێکە ئەتۆ تێدای
لە خۆت ناگەی لەسەر دینە کەوا بێ هێز و پڕژاوی
بە قورئان پێت بڵێم کاکە هەتا وابی دەبێ وابی
نیزام و شەوکەتت نابێ خەیاڵت خاوە هەر خاوی
وەرن دامێنی یەک بگرن فەشەل نابن لە هیچ کاتێ
خودا گەر یاری کارت بێ ئەتۆ شێرانە خوڵقاوی
حەقیقەت بوو گوتی عاسیناسناوی ئەدەبی ئەتۆش چی پێ دەڵێی بیڵێ
ئەگەر باوەڕنەکەی گیانە لە گێژی فیتنە خنکاوی