کابرایەک لەو کوێستانە زۆر برسی بوو ڕووی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  572 بینین

کابرایەک لەو کوێستانە زۆر برسی بوو، ڕووی کردە ماڵێکی زۆر گەورە. کوڕێک هاتە دەرەوە، کابرا لێی پرسی خاوەنی ئەم ماڵە لە کوێیە؟ کوڕەکە وتی تا پارووێک نانم نەدەیتێ پێت ناڵێم. کابرا بێ قسە لێی دا ڕۆیشت.