خواجە یاقۆ هەبوو لە سولەیمانی دووکانی هەبوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  495 بینین

خواجە یاقۆ هەبوو لە سولەیمانی دوکانی هەبوو لە بازاڕ. هەموو جار نیوەڕوان کە کولێرەی ئەکڕی ئەچوو ناوە نابرژاوەکەی دەرئەهێنا و ئەیکرد بە پێخۆری ئەوی تری. لێیان پرسی خواجە یاقۆ ئەوە چی ئەخۆی؟ ئەیوت نان و ناوەکەی.