ئەحمەد ئاغا جارێک لە ئەستەمبوڵ ئەچێتە ماڵی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  869 بینین

ئەحمەد ئاغا جارێک لە ئەستەمبوڵ ئەچێتە ماڵی ئافرەتێکی ڕووسپی بۆ ئیشی خێر. ئافرەتەکە ئافرەتێکی لە خواترس بوو «بە ڕێکەوت ئەو شەوەش شەوی جمعە بوو»، وتی: من بەشەوی جومعان ئیشی وا ناکەم، چونکە گوناحەکەی دوو بەرانبەرە. ئەحمەد ئاغاش وتی: قەیدی چییە، وا ئەزانین شەوی شەنبەیە و دوو جارمان کردووە!