شێخ هادی پشدەری ناردی بۆ ڕشتە وتی کوڕێک لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  591 بینین

شێخ هادی پشدەری ناردی بۆ ڕشتە وتی:

کوڕێک لە «دووز» چوو بۆ «زوبەیر». ئەم کوڕە ئاشێکیان هەبوو لە دووز، دایکی وەڵامی بۆ نارد کوڕم وەرەوە. ئاو هاتووەسەر، کاری ئاشەکە بکە با بکەوێتەوە گەڕ و نانێکی لێ بخۆین. کوڕەش وەڵامی بۆ ناردەوە وتی دایە سمتێک لە زوبەیر بۆ نانخواردن هەزار ئاشی دووز دێنێت.