مەلا جەمیل گێڕایەوە وتی ئەوا لە کەرکووک...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
788 بینین
مەلا جەمیل گێڕایەوە وتی:
ئەوا لە کەرکووک دوو ژن نیشتوونەتە سەر و بەچکی یەک و یەکتریان کەلەلا کردووە. لەو وەختەدا ئەوان بەو جۆرە لە شەڕدان ژنێکی لای ئێمە «ڕۆژبەیانی» کۆڵێ کنگری پێ ئەبێ ئەچێ بە لایانەوە ئەڵێ: خوشکم کنگر ناکڕن؟