لەبارەی حاجی مەلا ڕەحمانی شەرەفکەندیەوە...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
748 بینین
لە بارەی حاجی مەلا ڕەحمانی شەرەفکەندیەوە، هەژاری شاعیر گێڕایەوە وتی:
جارێک سۆفیەک لە حاجی مەلا ڕەحمان ئەپرسێ قوربان ڕیش هێشتنەوە لە شەرعا خێری زۆرترە؟ ئەویش ئەڵێ جا سۆفی چی لەوە خێری زۆرترە؟ بەخوا لەو ڕۆژەوە من ڕیشم بەرداوەتەوە قونم حەساوەتەوە، جاران ئەگەر جنێویان پێ بدامایە ئەیانوت های لە قوونی بەم، ئیسە هەر دەڵێن های لە بن ڕیشی بەم.