مەلا سمایلی کانێسکان جارێک لە سەربانی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  695 بینین

مەلا سمایلی کانێسکان جارێک لە سەربانی مزگەوتی گەورەدا بانگی ئەدا و بە دەم بانگەوە بەسەر بانەکەدا هەڕای ئەکرد. شێخ قادری حەفید چاوی لێ بوو، پێی وت مەلا سمایل ئەو بۆ چ بە دەم بانگەوە هەڕا ئەکەی؟ وتی قوربان خەڵک پێم ئەڵێن تۆ لە دوورەوە دەنگت خۆشە، بە دەم بانگەوە هەڕا ئەکەم با لە دوورەوە گوێم لە دەنگی خۆم بێ، بزانم ڕاست ئەکەن کە من لە دوورەوە دەنگم خۆشە. شێخ قادر دەستی کرد بە پێکەنین و وتی خوا بتگرێ مەلا سمایل بۆ خۆت و بۆ قسەت.